ایران ترانه

بیژن کامکار » زردی خزان » متن ترانه ڕۆژی جه‌ژنه‌

» خواننده : بیژن کامکار
» آلبوم : زردی خزان
» آهنگ : ڕۆژی جه‌ژنه‌
کاور آلبوم زردی خزان
ئه‌‌ی ره‌فیقانی ته‌ریقه‌ت ده‌‌ردی عیشقم چاره‌ كه‌ن
یا به‌جارێ بمكوژن ، جه‌رگم به خه‌نجه‌ر پاره كه‌ن
بۆچ ئه‌من سوچم چی یه‌ ، عیشق زامی بورکانی هه‌یه
بۆی که‌بابی جه‌رگه‌که‌م با هه‌ر به‌شی کافر ببێ‌
روژی جه‌ژنه چاوه‌كانم مه‌وسمی ئازادی‌یه
بۆ به‌ڵا گه‌ردانی باڵات قۆچی قوربانم وه‌ره
سه‌د حه‌كیم هات و عیلاجی ئه‌م ‌برینه‌ی قه‌ت نه‌كرد
تۆ عیلاجی زامه‌كه‌م كه زوو به‌ لوقمانم وه‌ره
چاوه‌كه‌م بۆ رووی فیراقت دڵ ده‌ناڵێ وه‌ک ڕوباب
بۆ دوو ئه‌برۆی میسلی تاقت به‌ندی جه‌رگم بو كه‌باب
هه‌ر كه‌سێ هات و وتی من عاشقم بروا مه‌كه
تا له‌سه‌ر گۆنای نیشانه‌ی زه‌خمی ماران گاز نه‌بێ
روژی جه‌ژنه چاوه‌كانم مه‌وسمی ئازادی‌یه
بۆ به‌ڵا گه‌ردانی باڵات قۆچی قوربانم وه‌ره
من كه‌ سوتانم نه‌دیوه مه‌نعی گریانم مه‌كه
عاشقی رووتم به قوربان تیره بارانم مه‌كه
چاوه‌كه‌م بۆ رووی فیراقت دڵ ده‌ناڵێ وه‌ک ڕوباب
بۆ دوو ئه‌برۆی میسلی تاقت به‌ندی جه‌رگم بو كه‌باب
سه‌د حه‌كیم هات و عیلاجی ئه‌م ‌برینه‌ی قه‌ت نه‌كرد
تۆ عیلاجی زامه‌كه‌م كه زوو به‌ لوقمانم وه‌ره

ارسال متن توسط : بختیار مصطفی

ارسال MP3 توسط : بختیار مصطفی

متن ترانه ڕۆژی جه‌ژنه‌ در تاریخ دوشنبه ۱۸ ارديبهشت ۱۳۸۵ و ساعت 3:30:00 PM ارسال شده است.

Rozhi Jeh Zheneh Lyrics and Persian Music

اصلاح متن و مشخصات آهنگ     نسخه آماده چاپ