ایران ترانه
دانلود آهنگ لانک لانک بیژن کامکار
لانکۆڵێ
لانک لانک لانکۆڵێ، لانک له‌دار هه‌نارێ
وه‌ستا بێ له‌تارانێ، لانکێ دروست کا بۆ چاو جوانێ
ده‌ڵێ له‌لانێکدا نانوم ده‌با بۆی سازکه‌م جۆڵانێ
هه‌ی رۆڵه‌سه‌ر دڵ خڕبی باب مردووبی، شه‌و دره‌نگه‌بۆ جێژوانێ
تاوه ‌رۆژی رووناکه ‌هه‌موو عاله‌م ده‌یزانێ

قه‌ت نه‌بوو بڵێ دانیشین تۆزێک بکه‌ن ڕاو ته‌گبیر
سه‌د له‌عنه‌ت له‌و که‌سه‌ی بێ ده‌س له‌باڵات بکا گیر
جا چی بوو ماڵه‌بابم ئه‌تۆ جحێڵه‌و ئه‌من پیر

ئه‌و قورعانه‌ی بتگرێ هێنات لێکت کردووه
سێ جار ده‌ستت پێدادا بۆ مزگه‌وتت برده‌وه
بۆ خۆت که‌یفم بۆ ده‌که‌ی به‌ده‌م داخ و ده‌رده‌وه‌
ده‌سته‌و ئه‌ژنۆت داناوم به‌هه‌ناسه‌ی سه‌رده‌وه‌

لانک لانک لانکۆڵێ ، لانک له‌دار هه‌نارێ
وه‌ستا بێ له‌تارانێ ، لانکێ دروست کا بۆ چاو جوانێ
ده‌ڵێ له‌لانێکدا نانوم ده‌با بۆی ساز که‌ین جۆلانێ
هه‌ی رۆڵه‌سه‌ر دڵ خڕ بی باب مردووبی، شه‌و دره‌نگه‌بۆ جێ ژوانێ
تاوه‌ رۆژی رووناکه ‌هه‌موو عاله‌م ده‌یزانێ

فرستنده متن : بهرام

ارسال MP3 توسط : بختیار مصطفی

متن ترانه لانک لانک در تاریخ 2008/11/08 و ساعت 01:43:00 ب.ظ ارسال شده است.

Lank Lank Lyrics and Persian Music

اصلاح متن و مشخصات آهنگ | نسخه آماده چاپ